۱۳۸۸ تیر ۲۹, دوشنبه

بە بۆنەی دەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری‌یەوە


چیا کوردستانی
جێگای ئاماژەیە لە هەر سیستمێكدا خەڵك بەشداری زۆرتری هەبێ لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتدا ئەو سیستمە زیاتر لە رووحی دێموكراسی نزیكە هەنووكە دێموكراسی سیستمێكە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەیرەو دەكرێ‌‌و تەنانەت وڵاتە دیكتاتۆرەكانیش هەر خۆیان بە دێموكرات دەناسێنن‌و دەزانن‌و بۆ ئەوی رووخسارێكی دێموكراتیك لە خۆیان نیشان بدەن هەڵبژاردن پەیرەو دەكەن بۆ بەلارێ‌ دا بردنی ئەفكاری كۆمەڵگای نێونەتەوەییش بێ سناریۆیەك بە نێوی هەڵبژاردن بەرێوە دەبەن بۆ نمونە سەدامی دیكتاتۆر نزیك ساڵێك پێش داگیر كرانی عێراق لە لایەن ئەمریكا‌و رووخانی رژیمە شۆڤێنیستیەكەی لە پرۆسەیەكی دەنگدان دا كە بۆ خۆیان نەبێ‌ كەس نازانێ‌ چۆن بەرێوە چوو 99 لەسەدی دەنگی دەنگدەرانی بەدەست هێنا‌و چەندین دیكتاتۆری دیكەش كە لێرەدا كاتی باس كردنیان نیە هەر بەم شێوەیە رەوایی دەدەن بە خۆیان.

۱۳۸۸ تیر ۲۱, یکشنبه

ئاخۆ شۆڕشی تامیلەكان كۆتایی پێهات


چیا کوردستانی
ئاماژە
كۆماری دیموكراتیكی سوسیالیستی سری لانكا وڵاتێكی دورگەییە كە لە ئەقیانوسی هیند دا هەڵكەوتووە. ناوەكانی دیكە رەئاندیب یان سەرەندیب یان "سەیلان"ـە پێتەختی سیاسی "سری جایاواردێنپۆرا كوتە"‌و پێتەختی بازرگانیەكەی شاری "كۆلۆمبۆ" یە بەر لە ساڵی 1972 بەو ولاتە دەگوترا سەیلان. لە ساڵی 1948 پێك هاتوەو لە 22ی مای 1972 سیستمی كۆماری تێدا دامەزراوە، ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئاماری ساڵی 2005 ـ 19668000 كەس‌و رووبەرەكەی (65،610)KM2 ـە،و لە دوو نەتەوەی سینهالی‌و تامیل پێك هاتووە كە سینهالیەكان زۆرینەی ئەو وڵاتە پێك دێنن، زمانی رەسمی ئەو ولاتەش سینهالی‌و تامیلی¬یە.