۱۳۸۹ شهریور ۱۱, پنجشنبه

رێبازی تاك سەروەری (Individualism)


ئامادە كردن‌و وەرگێرانی: چیا کوردستانی
سەرەتا 
بنەماكانی رێباز: ئازادی‌و گرێبەستی كۆمەڵایەتی
ئەم رێبازە لە سەدەكانی 17‌و 18ی زاینی سەری هەڵدا‌و لەسەر دەستی فیلسووفەكانی شۆرشی فەرانسا لە ساڵی 1787، گەیشتە لووتكە كە لە سەر بناغەی تئۆری "گرێبەستی كۆمەڵایەتی" دایان مەزراند ئەم رێبازە تاكەكەس بە مەبەستی كۆمەڵا‌و رێكخراوی كۆمەڵایەتی دادەنێ‌، كە دەبێ‌ بەردەوام لەهەوڵا دابن لە پێناوی بەدی هێنانی كامەرانی تاكەكەس‌و جێ‌بەجێ‌ كردنی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی. ئەم بەرژەوەندییە بەجێ‌ هێنانی دەبێ‌ بە هۆی وەدەست هێنانی بەرژەوەندی كۆمەڵایەتی. چوونكە بەرژەوەندی كۆمەڵایەتی تەنیا لە كۆمەڵە بەرژەوەندی تایەبەتیەكانی تاكە كەسانی كۆمەڵا پێكهاتووە‌و خێری گشتیش بریتیە لە خێر‌و خۆشی تاكەكەسەكان. وەكوو بەروونی بۆمان دەردەكەوێ‌ تاكەكەس. مەبەست‌و ئامانجی پیرۆزی ئەو رێبازەیەو بناغەی بۆچوونەكا ئەم رێبازەیە لە رێبازی "یاسای سرووشت" دادەمەزرێ‌‌و رەگ‌و ریشەی بۆ ئەو رێبازە دەگەرێتەوە.