۱۳۸۹ دی ۲۳, پنجشنبه

هۆكارەكانی دوور كەوتنەوەی لاوان له سیاسەت


چیا کوردستانی ‘‘خه‌ڵكانێکی زۆر خۆشی و بەختەوەری سەردەمی پیریەکەیان بە قەرزباری گیر‌و گرفت و سەختیەکانی سەردەمی گەنجێتی یان دەزانن’’ (ناپێلئۆن)
سه‌ره‌تا
لاوان بزوێنه‌ری چه‌رخی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگان، لاوان وه‌ك یه‌كێك له سه‌رمایه هه‌ره گرینگ و بە نرخەكانی وڵاتان بۆ له سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌ونه‌وه؟ ئاخۆ لاوان بۆ خۆیان حه‌ز به كاری سیاسی ناكه‌ن یان وایان لێ ده‌كه‌ن كه له سیاسه‌ت دوور كه‌ونه‌وه؟ ئه‌و پرسه له‌م بابه‌ته‌دا به كورتی دێنینه به‌رباس.
به هه‌ر راده‌یه‌ك كه كه هاوڵاتیان له كار‌و باری  سیاسه‌ت دا رۆڵی خۆیان بگێڕن به‌و راده‌یه‌ش پڕۆسه‌ی گۆڕانكاریه بنیاتنهرهكهنان زۆر ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر راسته. دور كه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت له بنه‌ره‌تدا به هۆی دور كه‌وتنه‌وه‌و نامۆ خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت، ئه‌م بابه‌ته به هۆكاری جۆراوجۆر بۆ وێنە ترسانی خه‌ڵك به هۆی له‌ده‌ست دانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سەركوتی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتداران، و هۆكارگه‌لێكی له‌و بابه‌ته له پڕۆسه‌یه‌كی دیاری كراودا شكڵ ده‌گرێ.

۱۳۸۹ دی ۱۷, جمعه

نا بۆ بێدەنگی لەهەمبەر لەسێدارەدانی لاوانی کوردستان


ماوەیەک لەمەوبەرخۆپێشاندان و نارەزایەتی دەڕبرین بە دژی بڕیاری جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی حەبیبوڵڵای لەتیفی لە زۆریک لە وڵاتانی ئەوروپاو هەروەها لە هەریمی کوردستان، لە شاری سلێمانی و هەولێر بەرێوەچوو و هەروەها لە هەموویان گرینگتر هەڵویستی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی سنە بوو کە نارەزایەتیان دەربڕی و بەردەرگای زیندانی ناوەندی سنەیان بەرنەدا، و لە ئاکامدا ئەو هەڵوێستانە بوونە هۆی ئەوەی کە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت بڕیاری جێبەجێ کردنی حوکمەکە راوەستێ و جێبەجێ نەکرێ.