یەكێك لە مامۆستایانی ئایینیی گەڕەكێكی شاری سەردەشت بۆ شەشەمین جار بە تاوانی
باس كردن لەبارەی پرسی نەتەوەیی، بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ كراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری
كوردپا، مامۆستا مەلا سەلام گوڵنوازی، پێش نوێژ و مامۆستای ئایینیی مزگەوتی
حەزرەتی عومەر لە گەڕەكی شیوە برایم لە شاری سەردەشت، بە تاوانی قسە كردن لەسەر
پرسی نەتەوەیی كورد، بۆ شەشەمین جار بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی
راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە 100 كەس لە خەڵكی شاری سەردەشت كە بۆ شایەتی دان
بۆ مەلا سەلام، رۆیشتبوونە دادگای ورمێ، لە ئیعتراز بە كەمتەرخەمیی بەرپرسانی
دادگای رۆحانیەت، وێڕای مەلا سەلام دادگایان بەجێ هێشتووە و بەرو شاری سەردەشت
گەڕاونەتەوە.