۱۳۹۱ اردیبهشت ۵, سه‌شنبه

گۆرانیەکی هەست بزوێن بۆ یادی کیمیابارانکرانی شاری سەردەشت بە دەنگی "جەلال حەسەنپوور"

گۆرانی "رۆلە لای لایە" بە دەنگی هونەرمەند ''جەلال حەسەنپوور'' کە لە مەراسمی یادی کیمیابارانی سەردەشت لە گۆرەپانی ''سەرچاوەی سەردەشت'' پێشکەشی کردوە.
بۆ بینین و گوێگرتن لە گوڕانیەکە کلیک لەسەر "رۆلە لای لایە" بکەن.
رۆلە لای لایە رۆلە لای لایە

خۆ م بەبێ تۆ وەی‌رۆ چاوم لێک نایە،  خۆم من بەبێ تۆ پێم لە دوونایە، ئاخ پێم لە دوو نایە
دەروازەی شارم لێ داخراوە
پاڵم وە لوتکەی هەورو گڕ داوە
خۆم و غوربەتیم بە کۆڵ داداوە وڵاتەکەمم وەی‌رۆ لێ بەجێ ماوە
رۆلە لای لایە، رۆلە لای لایە
خۆم من بەبێ تۆ پێم لە دوونایە ئاخ پێم لە دوو نایە خۆ م بەبێ تۆ پێم هەڵنایە، ئاخ  چاوم هەڵنایە
گەر بارانێک بایەم سوار ئاور دەبووم بەرەو ئاسمانی ئای وڵاتم دەچووم، دەبووم بە هێل بۆ ناخی خاکم ئەچەقیمە گۆی زێدەکەی دایکەم
رۆڵە لای لایە
 کزەی جەرگەکەم خۆ من بەبێ تۆ تاوێ هەڵناکەم هاوار تاوێ هەڵناکەم، خۆمن بەبێ تۆ هاوار تاوێ هەڵناکەم
توخوا چێم مەهێڵە نامۆم بەبێ تۆ غوربەتی من بوو بۆ وڵاتێکی دوور
گڕی هەتاوم ڵێ نابێتەوە مەگەر زریانێ هاوار بمبەستێتەوە
رۆلە لای لایە رۆلە لای لایە
خۆ من بەبێ تۆ پێم لە دوو نایە، خۆم من بەبێ تۆ چاوم هەڵنایە



۱۳۹۱ فروردین ۲۶, شنبه

دوایین شانسی ئێران بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی ناوەکیەکەی


 چیا کورستانی

ئەمڕۆ دوای پازدە مانگ خولێکی دیکە لە وتوویژی  ئەندانانی گرووپی پێنج کۆ یەک (١+٥)لەگەڵ نوێنەرانی ئێرانی لە ئەستەمبوڵ دەستی پێ کرد، ئەوە لە کاتێک دایە کە چەندین مانگ لە وە پێش گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر توندتر لە جاران بوونەتەوە و ئەگەری هێرشی سەربازیش بۆسەر ئێران زۆر زیادی کردوە.
ئەمریکا هەر لەم ماوەیەدا ناوێکی گەورەی دیکەی فرۆکە هەڵگری لە کەنداوی فارس دا جێگیر کردوە، ئەوە لە کاتێک دا بوو کە دوای هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەو ئەمریکا ناوێکی دیکەشی بۆ ئەو کەنداوە بەڕێ کرد و بە  بێ کێشە لە گەرووی هورمزیش دا تێپەر بوو.

۱۳۹۱ فروردین ۲۱, دوشنبه

مافی مرۆڤی ئیسلامی


    و. چیا عەبدوڵڵاپوور

مافی مرۆڤ بەرهەمی مۆدێرنیتەیە، نەک یەهودیەت، مەسیحیەت، ئیسلام ، ئاینەكانی هیندی ‌و چینی ‌و ئافریقایی ‌و ئەمریكایی ‌و  وتەی یونانیەكان، میسریەكان، ئێرانیەكان، رۆمیەكان، پینی ‌و هیندیە كۆنەكان چەمكێكی هاوواتایان لەگەڵ مافی مرۆڤ نەخستۆتە روو.
وتنی ئەو راستیە مێژووییە لۆمە كردنی هیچ دین ‌و فەرهەنگێك نیە، هەر بەو شێوەیە كە لە كتێبە پیرۆزەكان ‌و نوسراوە كۆنەكانی ناوەندە كلتووریە جۆراوجۆرەكاندا هیچی لە گەڕانی زەوی بە دەوری خۆر، تێدا نیە شتێك لە بەرزی ‌و گرینگی ئەوان كەم ناكاتەوە. هەر دین ‌و مەزهەبێك كە بتوانێ‌ نمونە بێنێتەوە كە چ پشنیارێكی  كردووە بۆ رێز گرتن لە مرۆڤ ‌و ئازادیەكانی، دەتوانێ‌ رێزێكی زۆرتر بە نیسبەت خۆیەوە بوروژێنێت، بەڵام شوێنكەوتوانی زێدەرۆیی دەكەن ئەگەرخوازیاری ئەوە بن كە رێبازی ئەوان بە روونی  هەمان رێبازی مافی مرۆڤ بووە. پێدا هەڵگوتن بە ئازادی ‌و رێز گرتن لە مرۆڤ خۆی لە خۆیدا هەبوونی باوەر بە مافەكانی مرۆڤ نیە. باوەڕ هەبوون بە مافی مرۆڤ واتە باوەر هەبوون بە پێویستی سیستمی سیاسی ‌و كۆمەڵگایەكی دێموكڕاتیك ‌و هەبوونی قانوونێكی پتەوی بەڕێوەبەری (كردەی) كە پشتیوانی بكات كە دەستەبەر كردنی ئازادیە هیزریەكان. جیاوازی دانانی رەگەزی،  نەتەوە، زمان، ئایین، ئەشكەنجە لە ژێر هەر ناوێك دا‌و بە هەر بیانویەك بێ‌ یاساغ بكەن. دێموكراسی  دیاردەیەكی مۆدێرنە، ئەو دیاردەیە بەو ڕادەیە مۆدێرنە كە فیزیای مۆدێرن، مۆدێرنە.

۱۳۹۱ فروردین ۱۷, پنجشنبه

حیزبەکان و هەڵبژاردن لە ئێراندا


ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێراندا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان "بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی" ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: "حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسی‌و سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن. بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.