۱۳۹۱ آبان ۹, سه‌شنبه

پشتیوانی کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر، شاعیرو هونەرمەندی کورد، لە مانگرتنی گیراوانی کورد لە تورکیا


بۆ: رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان
پارله‌مانی ئوروپا
رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ
CPT
رێکه‌وت: 30.10.12
پشتیوانیی نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له‌ مانگرتنی زیندانیانی کورد له‌ تورکیا
کوردستان به‌ درێژایی مێژوو له‌ لایه‌ن وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه‌ رووبه‌ڕووی دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆته‌وه‌. ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ و کوشتن بۆته‌ پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له‌ کاتێکدا که‌ هه‌موو دنیا تێکۆشاون ژیانی پڕ له‌ ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکه‌ن،

۱۳۹۱ آبان ۶, شنبه

پشتیوانی لە مانگرتوانی بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی تورکیا

Right Now There Are Over Hundred,s
Kurdish Prisoner Hunger Strking In Turkey Prisons
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
رێکخروای خاچی سوور
پزیشکانی بێ سنوور
 له‌ رۆژی١٢ی سێپتامبری ٢٠١٢، ٦٣ به‌ندكراوی كورد، كه‌ به‌ تاوانی‌هاوكاری‌و ئه‌ندامه‌تی له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بەندكراون، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ دوای تێپه‌ربوونی چل ڕۆژ بەسەر ئەم مانگرتنەدا، رێژه‌ی مانگرتووان هەزاران کەسی تێپەڕاندوە.

۱۳۹۱ آبان ۲, سه‌شنبه

سێهەمین ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید و هەڵوێستی ئێران


ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان
 بۆ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراندا
ئەگەر ئاوڕێکی کورت لە پێشینەی دیاری کردنی راپۆرتێری تایبەت لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدەینەوە سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێراندا ئەوە سێ هەمین جارە کە لەم پێویەندیەدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان راپۆرتێری تایبەت سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دیاری دەکات. کە یەکێک لەو راپۆرتێرانە  ''موریس کاپیتۆرن'' بوو کە  لە ساڵی ١٩٩٥ تاکوو ساڵی ٢٠٠٢ ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ بوو ناوبراو لەو ماوەیەدا یەکجار لە پێوەندی لەگەڵ کارەکەی دا سەردانی ئێرانی کرد، بەڵام رێگری لێدەکرا کە بە ئازادانە لە گەڵ خەڵک بدویت و سەردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران بکات.