۱۳۹۲ اردیبهشت ۶, جمعه

رووناکبیران لە فەرەنسا




نووسینی؛ یوهان ئانگرمولێر
بۆ فارسی؛ مێهرداد ئیمامی
بۆ کوردی؛ جەمال نەجاری

لە سەدەی ۱۸ بەم لاوە، پانتایی گشتی لە فەرەنسا بە شێوەیەک بەرهەمهێنەری کولتووری خۆی دەردەخات کەخاوەنی هێزێکی سیمبۆلێک و هێمادارە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک هونەر و ئەدەبیات و زاستە مرۆییەکان وزانستە سیاسییەکان و زانست بە مانا گشتییەکەی.


دوا بە دوای روودوای دریفوس  (Dreyfus affair)و ریسوایی قەزایی کە کۆماری سێهەمی لە ساڵی ۱۹۰۰وەجووڵە خست کە دواتر بەم بەرهەمهێنەرە کولتوورییە گوترا "رووناکبیر".

رووناکبیر بەرهەمهێنەریکی کولتووریی بەرپرسیارە (engaged) ، پسپورێک کە هەڵوێستە سیاسی و رەوشتیخۆی لەگەڵ پرۆزە زانستی و کولتوورییەکان یەک دەخات. بەرپرسایەتی سیاسی رووناکبیر لەوانەیە گرێدراو بێتبە دەربڕینی ئاشکرای بەرژەوەندییە رەواکانی خەڵک، گەڕانەوەی بایەخە دیموکراتیکەکان، جیهانداگیری کۆماری،یان مەحکوومکردنی جۆرەکانی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی بێت.

بۆ لێکۆلینەوە لەسەر رووناکبیرانی فەرەنسی لەسەدەی بیستەمدا، دەبێ پەیوەندی نێوان ئەندێشەکانیرووناکبیران و پانتایی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوان لەبەر چاو بگرین، هەروەها دەبێ لایەنەکانی مێژوووییهەڵسەنگێنین و بە بێ ئەوان بە دژواری لە مێژووی رووناکبیریی فەرەنسا دەگەین.

لەم لایەنەوە، بە مەبەستی تێگەیشتن لە بایەخی کولتووری قۆناغی ۱۸۹۸ (دەسپێکی رووداوی دریفووس) تا۱۹۸۴ (مەرگی فۆکۆ) بە پێویست دەزاندرێت کە ئەم قۆناغە زێڕینە تەمەن کورتەی رووناکبیریی مۆدێرنیزمیفەرەنسی لە روانگەی مێژووییەوە لەبەر چاو بگرین.

هەڵبەت سەردەمێکی زێڕینی دیکە، واتە قۆناغی رۆشنگەری  (l‌âge des lumièresبوو. کاتێک کە رووناکبیریمودێرن لەدایک بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بە درێژایی سەدەی هەژدەیەم، بەستێنێکی گشتی جیاواز و لێک جیادژی دەوڵەتی رەها و سیستەمی پیاوانی ئایینی خۆی دەرخست، بارودۆخی رووناکبیرانێک کە پاش یەک سەدەدوای شۆرشی فەرەنسا هاتنە مەیدان، چ بوو؟ پیش ئەوەی بچینە سەر باسی رووناکبیرانی فەرەنسا لەسەدەی بیستەمدا، دەبێ ئاماژە بۆ مێژووی بێ ناوبژیوانی رووناکبیرانی مودێرنیزم بکەین کە ئێمیل زۆلا نموونەیبەرچاوێتی.

بە دڵنیایی ئەم روانگەیە کە ژیانی رووناکبیریی فەرەنسا لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە بەراورد دەگەڵ رابردووی بێمەودای خۆی و وڵاتانی دیکەی ئۆروپایی، جموجۆڵی و گەرم و گوڕی کەمی پێوە دیاربوو، بە شێوازی جۆراوجۆرپێویستی بە بە چاکسازییە.

بە درێژایی سەدەی نۆزدەیەم، گروپێکی گرنگ لە بەرهەمهێنەرانی ئەدەبی خۆئایین، وەک ویکتۆر هۆگۆ بوونیانهەبوو کە هەم ئەستێرەی گەشی بواری ئەدەب بوون و هەروەها وەک چالاکوانی سیاسی ناسراو رۆڵیان هەبوو.

کەوابوو، ئەگەرچی رەگ و ریشەی زۆربەی هەرە زۆری رەوایەتی کۆماریخوازانە و ئوستوورەکانی پێکهێنەریسیاسەتە نەتەوایەتییەکان دەچوونەوە سەر شۆرشی فەرەنسا، بەڵام دەسکەوتەکانی لێکۆڵینەوە و شرۆڤەیبەرهەمهێنەرانی ئاکادمیکی دیکە، هەر وا بە واتایەکی روون و دیار، بەهۆی سەرکەوتنی رکابەرە ئاڵمانییەکانیان،بچووک پیشان دەدرا.

لە ماوەی سەدەی نۆزدەیەمدا و بە هۆی بوونی ئینتیمای ناسیونالیستی لە ئوروپا، هاوردەیەکی بەربڵاو لەبەرهەم و پێوەرە ئاکادمیکەکانی ئاڵمان بۆ فەرەنسا دەستی پێکرد، کە پێکهاتبوو لە فەلسەفەی ئیدئالیزمیدەسەڵاتدار بۆ شێوازە ئاڵۆزەکان لە زمانناسیی مێژوویی تا دەگاتە شێوازە زانستی و پسپۆرانە و تەواو، کە لەسەرپێوانەیەکی باڵا لە دابەشکردنی کار بەرهەم هاتبوو. ئەو پرۆسەیە تا دوای شەڕی جیهانیی دووهەم درێژەیهەبوو، واتە کاتێک کە زۆربەی رووناکبیرانی فەرەنسا بە شادمانی دەگەڵ بەرهەمەکانی هێگل و مارکس و نیچە وهوسرێل و فرۆید و هایدیگەر بەرەوروو دەبوونەوە.

هۆکاری سەرەکی لاوازیی رێژەیی ژیانی ئاکادمێکی فەرەنسی لە سەدەی نۆزدە و و نیوەی سەدەی بیستەم،نەبوونی رێکخراوە بەهێزە و خودموختارەکانی خوێندنی باڵا بووکە لە پێش ۱۹۶۸، واتە کاتێک کە کۆلێژە سوننەتیئاڵوگۆڕییان بەسەردا هات و بوونە زانکۆی پێشکەوتوو، هێشتا پێک نەهێندرابوو.

هاوکات لەسەدەی نۆزدەیەمدا، چینی خوێندەواری ناو زانکۆکان و رووناکبیرانی بۆرژوای ئاڵمانیا(Bildungsbürger) کە خاوەنی پێگەی خۆیان بوون و ناوەندێکی گرنگ و بەسوودی وەک "زانکۆی هۆمبۆلت" یانهەبوو، کۆلێژەکان (facultés) و قوتابخانە (écoles)  فەرەنسییەکان، هەراوی سیستەمی پێشنەکەوتوویقوتابخانە سەرەتاییەکان یان دواناوەندییەکان بوون تا ئەوەی کە درێژەپیدەری سیستەمی خودموختاریلێکۆلینەوەی رێک، ئاستی خوێندنی سەرووی بەکالۆریا (لیسانس) و زانستی لێۆلینەوەی بێ خەوش و رەسەنبێت.

بە درێژایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، زانکۆکان کە رەگ و ریشەیان بە گشتی بۆ پێش شۆرشی فەرەنسادەگەرێتەوە، لە بنەڕەتدا وەک بڵاوکەرەوەی بڕوانامەکانی زانکۆ (بەکالۆریا و ماجستەر) رۆڵیان دەبینی، بەڵامپرۆگرامێکی گشتگیریان سەبارەت بە راهێنانی ئاکادمێک نەدەخستە روو، چ بگا بەوەی کە لێکۆلینەوەسەربەخۆکان ئەنجام بدات. قوتابخانەکان (écoles)  لە بەرانبەر دەسکەوتەکانی شۆرشی فەرەنسا درووستبوون.

هەر چەند حکومەتی کۆماریخواز ئەم قوتابخانانەی (écoles)  بە مەبەستی بەرهەمهێنانی بوروکراتەکان ومامۆستایانی حکوومی زۆر پسپۆر پێکهێنا، بەڵام هیچ کام نەیدەتوانی لە هەمبەر نەبوونی بەرهەمە ئاکادمییەگرنگ و لێکۆلینەوە شیکارییەکان لە زانکۆکان پێکهێندرا بێت. دەگەڵ بایەخێکی لەرادەبەدەر و ئەو بەڵێنەدرەوشاوانەی وەک کار لە لایەن ئەم قوتابخانانەوە بە دەرچووەکان دەدرا (هێشتاش هەر بەردەامن لەسەربەڵێنەکانیان)، مەبەستی سەرەتایی گشتیان بەجێگەیاندنی خواست و نیازەکانی دەوڵەت و بەرهەمهێنانیفەرمانبەرانی داهاتووی دەوڵەت بوو. تەنانەت لە ناو باشترین و بەناوبانگترین قوتابخانەکان، واتە قوتابخانەی "نۆرمالسوپەریور" زیاتر هەوڵی دەدا بۆ راهێنان و بەرهەمهێنانی مامۆستایانی بواری فەلسەفە تا ئەوەی خۆی بەبەرهەمهێنانی داهێنەرانەی بەرهەمە ئاکادمیکە سەربەخۆکانەوە سەرقاڵ بکات.

لەمڕووەوە جێگەی بایەخ پێدانە ئاماژە بکەین کە لە ماوەی سەدەی نۆزدەیەمدا و نیوەی یەکەمی سەدەیبیستەم، ژمارەیەکی بێ بایەخ لە بەرهەمهێنەرانی سیمبۆلیک و هێمایی، لە دەرەوەی رێکخراوەکانی خویندنیباڵا و ناوەندی فێرکاری ئاکادمیکی سوننەتی( وەک سۆربۆن و ئاکادمی فەرەنسا) هەبوون. شوێنی مودێرنیستیبەرهەمی سیمبولیک و هێمایی کە بە دامەزرانی چوارچیوەی مۆدێرنیستی هونەری پێشڕەو لە سێ دەیەیکۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دەستی پێکرد، تێگەیشتنی زۆر زەحمەتە بەبی لەبەرچاوگرتنی ئەم گروپە پێکاتووە لەبەرهەمهێنەرانی کلتووری سەربەخۆ و واڵا کە لە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی فەرەنسا ، واتە جێگەیەک کەسیستەمی پلە دوو، تەنیا رێژەیەکی کەم لە دەرچووەکانی ئەم شوێنانەی قبووڵ دەکرد و هەمیش کە خەڵکیدەرەوەی فەرەنسا پێک دەهات.

بازاری بەرهەمهێنانی سیمبولیک و هێمایی بە شیوەی دەرئەنجامی هێرشی بەردەوامی بەرهەمهێنەرانی نوێکە خوازیاری گەیشتنن بە لووتکە، تا رادەیەک پەرەی سەند کە درێژەی خودموختاری بەرهەمهێنەریی سنووردارخۆی دەرخست. لە روانگەی بوردیو، بەرهەمهێنانی سنووردار (restrained production) بۆ لای خواستەقۆرغکراوەکانی بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی لە شێوەی سیمبولیک رێک دەخرا و دەتوانین پێگەی مودێرنیستیوەک دەرئەنجامی نەخوازراوی جیایی بەرهەمی کلتووری لە بەرچاو بگرین.

پێچەوانەی پێشینەی بازاری بەرهەمهێنانی سیمبولیک بە شێوەی گشتی پەرەپێدراو، هەم چڕکراو هەم بەتەواوی لێک جیایە کە بەرهەمهێنەران و رووناکبیرانی مۆدێرنیزم بتوانن وەها رۆڵێکی گرنگ و پڕبایەخ لە فەرەنسابەدەست بێنن. سانترالیزەبوونی بەرهەمهێنەرانی کولتووری لە پاریس و پێکهاتەی لێک جیای پانتایی رووناکبیری،نە تەنیا نەبووە هۆی بەردەوام بوونی خێرای رەوت و مۆدێلە زووتێپەڕەکان، بەڵکوو نیشاندەری بەرژەوەندیسیمبولیکێکی باڵا بوو بۆ ئەو گروپە لە رێبەرانی رووناکبیر کە دەیانتوانی خۆیان لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانیبەرهەمهێنانی کولتووریی واڵا، باڵادەستی ئاکادمیک و سیاسەتە نەوتەوەییەکان بسەلمێنن.

لە ماوەی رووداوی دریفوس، بیرکردنەوە و گوتاری رووناکبیریی مۆدێرنیستی بۆ یەکەمجار بە ئاشکرایی خرایەروو.ئالفرێد دریفوس فەرماندەی سوپای فەرەنسا بوو کە لە ۱۸۹۴ بە سیخووری تاوانبار کرا، بەڵام زۆری نەخایاند کەتاوانەکەی تەنیا بە هۆی ئەوە بوو کە پەیرەوی لە دینی یەهوودی دەکرد، نەک خیانەت و سیخووری بە ماناحەقیقییەکەی. لە ۱۸۹۷ بەم لاوە ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمهێنەرانی ئەدەبی و ئاکادمیک ، کەسانی وەک شارلپژوی، ئاندرێ ژید، مارسێل پرۆست، لوسین هێر و ئیمیل زۆلا بە بیانووی دووبارە دادگاییکردنەوەی "دریفوس"هاتنە مەیدان و نامەی بە ناوبانگی ئیمیل زۆلا بە ناوی "من تاوانباری دەکەم" لە ۱۸۹۸ دا بوو بە مانیفێستیگروپێکی تازە دامەزراو لە رووناکبیران. رووداوی دریفوس زۆر خێرا گۆڕدرا بە شتێکی زیاتر لە ریسواییەکی یاساییسادە و بووە هۆی ململانێیەکی درێژخایەن لە نێوان هێزەپاوانخوازەکانی ئایینی و لایەنگرانی لیبرال دیموکراتیسەر بە کۆماری سێهەم کە رووناکبیران نوێنەرایەتی ئەو چینەیان دەکرد.

گۆڕانکارییە خێرا و ئاڵوگۆڕییە بنەرەتییەکان کە بە گشتی لە پێنج شوێنی سیمبولیکدا خۆیان دەدیتەوە کە پێنجقۆناغی رووناکبیریی سەرەکی نوێنەرایەتی ئەوان دەکات،- بە باشترین شێوە- ورووژاندن و دنەدانی بەرپرسایەتیرووناکبیرێک کە بەدوای روودای دریفوسەوە وەسف دەکرێت؛ یەکەمین شوێنی مودێرنیزمی سەرەکی، پێکهاتبوولە ئاوانگاردە مێژووییەکان لە ماوەی شەڕی جیهانی یەکەمدا (بۆ نموونە مارسێلپرۆست)، دووهەمینیان تایبەت بووبە بەرەی خەڵقی نەتەوەیی (front populaire) و سورئالیزمی لەخۆ دەگرت ( بۆ نموونە ئاندرێ ژید و ئاندرێبێرتۆن)، یەکەم شوێنی مۆدێرنیزمی نوێ یان ئێگزیستانسیالیزم (بە رێبەری ژان پۆل سارتەر) بوو، دووهەمینشوێنی مۆدێرنیزمی نوی و سەرکەوتنی تێکەڵ بە حەپەسان و سەرگەردانی گۆڤاری زانستە مرۆییەکان(sciences humaines) و گوتاری دەروونناسی –مارکسی- پێکهاتەخوازانە ( لە روانگەی سیاسییەوە بەرچاوتریننوێنەری ئەم رەوتە میشێل فۆکۆ بوو) و شوێنی پاش مودێرنیزمی(گەڕانەوەی بیرۆکەی سیاسی لیبرال و رووناکبیر"پاشماوەی بیری چەپ" واتە پییەر بۆردیۆ).

ئەم شوێنە سیمبولیکانە لە لایەن گروپ و تۆڕە تایبەتەکانەوە پشتگیرییان لێدەکرا کە لە زۆربەیاندا ژوورنالێکیرووناکبیرییان لە بەردەستدا بوو، بۆ نموونە؛ لا نوئێل غێڤیوو فرانس (La Nouvelle revue française)) کە ژیدساڵی ۱۹۰۸ دایمەزراند، سەردەمی نوێ (Les Temps modernes) کە سارتەر لە ۱۹۴۵ دایمەزراند، تێل کێل (Tel Quel) کە خاوەن بیر و نووسەری ئاوانگارد فلیپ سولێرز  لە ساڵی ۱۹۶۰ هەوڵی دامەزرانی بۆ دا، گۆڤاریلیکۆلینەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان (Actes de la recherche en sciences sociales) کە بۆردیو ساڵی ۱۹۷۵دایمەزراند و گۆڤاری لۆ دێ با(Le Débat) کە مێژوونووسی لیبرال پییەر نۆرا لە ساڵی ۱۹۸۰ دایمەزراند.

حەز و مەیلە ئاڵۆز و دژبەیەکەکانی مێژووی رووناکبیرییسەدەی بیستەم، هۆکارێکی بنەرەتی لە تێپەراندنی قۆناغەمۆدێرنیستییەکانی سەرەتا تا مۆدێرنیزمی نوێ، رۆڵیلەرادەبەدەری بەرهەمهێنەرانی ئاکادمیک بوو کە لە کۆتاییدا لەپلەی زانستی، کۆمەڵایەتی بۆردیو دا گەیشتە لووتکە.مۆدێرنیزمی نوێ دەرخەری سەرهەڵدانی رووناکبیرانیئاکادمیکتر بوو. بۆ نموونە، ژان پۆل سارتەر یەکەمین ئەستێرەیرووناکبیری کە هەم لە بواری ئەدەبیاتدا ناوبانگی پەیدا کرد وهەم لە رووی ئاکادمییەوە ناسرا و بوو بە نموونەیەکی بەرچاولە رووناکبیریی فەرەنسا.

سارتەر وەک دەرچووی قوتابخانەی (ئیکول نۆرمال) کاری خۆیوەک مامۆستای فەلسەفە لە قۆناغی دواناوەندی دەستپێکرد و دواتر بوو بە نووسەرێکی سەربەخۆ کە دواتر لە گۆڤاریبەرخۆدان (résistance) ی فەرەنسی وەک کەسایەتییەکیسیاسی ناسرا. کاریگەری سارتەر لەسەر ژیانی رووناکبیرییفەرەنسا ئەوەندە بەرچاو بوو کە گٶڕان لە هەڵویست وبۆچوونەکانیدا، زیرەکانەلە بوارە جۆربەجۆرەکانی بەرهەمهێنانیسیمبولیکدا  (لەوانە؛ فەلسەفە، ئەدەبیات، شانۆ، ژورنالیزم، چاپکراو و رادیو) دەگەل پۆچتی (Boschetti)،بەرهەمی خۆراگر لە پانتایی بەرهەمهێنانی سیمبولیکدا ( بۆ نموونە، رۆژنامەی فەرەنسی لیبراسیۆن، کە بەهاوکاری سارتەر لە ساڵی ۱۹۷۳ دایمەزرا و هێشتاش بەردەوامە. سارتەر نیشانە و هێمای رووناکبیرییبەرپرسیارە کە پلە و پایەی خۆی وەک لێکۆڵەرێک و بەرهەمهێنەرێکی ئەدەبی، بۆ خزمەت بە بواری سیاسیدەخاتە بەردەست.

بۆ شرۆڤەکردنی دەسەڵاتی روو بە کزی بەرهەمهێنەرانی ئاکادمیک و کلتووری واڵا، سێ گۆڕانکاریی جێگەیبایەخ کە دوای شەڕی جیهانیی دووهەم هاتە ئاراوە، پێویستە ئاماژەیان پێ بکرێ؛

۱- دوا بە دوای شۆکی ئێسپۆتنیک (قەیرانێک کە بەرهەمی بۆ فەزا ناردنی یەکەم مانگی دەسکرد لە لایەنیەکێتی سۆڤییەت و رەکابەرایەتی فەزایی ئەمریکا و یەکێتی سوڤییەت لە قۆناغی شەڕی سارددا) و لەکۆتاییەکانی شەڕی ئەلجەزایەر (۱۹۶۲ ۱۹۵۴) تەقینەوەی بێ وێنەی پلە و پایە ئاکادمیکەکان لەژێر چاودێریوەزارەتی رۆشنبیری دوگۆل (۱۹۶۹ ۱۹۵۸) و رووناکبیری بناژۆی چەپخواز "ئاندرێ مالرۆ" روویدا. لە هیچوڵاتێکیتری رۆژاوا، لێکۆڵینەوەی ئاکادمیک و خوێندنی باڵا بەم رادەیە لە وەها ئاستێکی نزمدا، لەوەها قۆناغێکیکورتدا پەرەی نەستاندبوو. لە ئەنجامدا، رووناکبیرانی سەربەخۆ، نووسەران و خۆڕاهێنەرێکی وەک رۆلان بارت بەخێرایی تێکەڵ بە سیستەمی ئاکادمیک –لە بەربڵاوترین شێوەیدا- بوون.

۲- پلە و پایەی روولە زیادبوونی لقە تەکنیکییەکانی خوێندنی باڵا، هێدی هێدی لە بایەخی قوتابخانە و ئیکولەرووناکبیرییەکان کەم کردەوە و زیانی پێگەیاند. رەنگە نموونەی بەرچاوی ئەم بەشانە، سەرکەوتنی قوتابخانەینەتەوەیی بەرێوەبردن (ENA) کە ساڵی ۱۹۴۵ دامەزرا، لە هەڵسەنگاندن دەگەڵ قوتابخانەی نۆرمال سوپەریوێر(ENS) و Rue d‌Ulm کە ساڵی ۱۷۹۴ دامەزرابوو. تا دوای شەڕی جیهانیی دووهەم راهێنانی فەلسەفی وئۆمانیستی ئیکول نۆرمال بە رادەی پێویست بۆ رێنماییکردنی دەرچووەکان بەرەو بەرزترین شوێنەکان لەسیاسەت، ئابووری یان کولتووری فەرانسە، خاوەنی پێگەیەکی تایبەت بوو. (بەرپرسایەتییە سیاسییەدرەوشاوەکانی ژان ژرە، لئۆن بلوم، ژۆرژ پۆمپیدۆ، هەڵبسەنگێنن). لەگەڵ ئەوەشدا لەسەرەتای دەیەی ۱۹۶۰بەملاوە، زۆربەی خوێندکارە بەتواناکان لە بەشی فەلسەفە و ئەنجومەنی ئۆمانیستیی سوننەتی دەستیان بەپاشگەزبوونەوە کرد، ئەم خوێندکارانە بە جیددی خوازیاری ئەوە بوون لە کلتووری فەلسەفەی فەرەنسیپاشەکشە بکەن و هەوڵی ئەوەیان دەدا سەرمایەی کلتووریی خۆیان دەگەڵ خواستە نوێیەکانی زانستەمرۆییەکانی تازەداهێندراو و زمانناسی رێ نیشاندەری ئەو زانستە بگونجێنن، یان راستەوخۆ بە ENAببەسترێنەوە و بەڵێنی کار و بەرپرسایەتی سەرکەوتووی لە سیاسەت و بەریوەبەری و ئابووریی فەرەنسا دەدا.

۳- بە سەرهەڵدانی کۆمەڵگەی نمایش (دوبور Debord) راگەیاندنە چاپکراوەکان زیاتر لە هەموو کاتێک جێگەیخۆیان بە تەلەفزیۆن گۆرییەوە، نە تەنیا تەلەفزیون بەڵکوو زۆر زیاتر خاوەن بەهرەی بڵاوبونەوەی وێنەکان ونواندنەوەی شێوە و رووخسارەکان بوو؛ بەڵکوو ژورنالیستەکانی تەلەفزیون لە فەرەنسا هەروەها هەوڵیان دابوو تاکاریگەریی بەربڵاویان لە باسە سیاسییەکاندا هەبێت. تەلەفزیۆن بەردەنگی لەرادەبەدەر و کار و پسپۆری زۆردەخاتە بەردەم بەرهەمهێنەرانی سیمبولیک. ئەو بەرهەمهێنەرانەی کە ئیتر نابێ ئەوان وەک داهێنەرانی ئاکادمیکیان کلتووری واڵا و رەوا، بە مەبەستی دەست پێراگەیشتن بە دەنگێکی جێگەی بایەخ لە سیاسەتەنەتەوەییەکانی پیرۆز دا لەبەرچاو بگرین.

بەم پێیە و لەگەڵ ئەوەشدا ژورنال و رۆژنامە رووناکبیرییەکان بەبەردەوامی خاوەنی پێگەی خۆیان بن (لو نۆوێلئۆبزێرواتور، لۆمۆند) کە هیچ رێ خۆشکەر نیە بۆ چارەسەری قەیرانی هێژموونی مۆدێرنیستیی بەرهەمیکلتووری واڵا و نائاکادمیک، بەڵکوو ئەو قەیرانە پەرە دەستێنێت.


لە نیوەی یەکەمی دەیەی ۸۰ زایینی، سەردەمی رووناکبیرانی مودێرنیست کە نێوان بەرهەمهێنانی سیمبولیکیئاکادمیک و نائاکادمیکدا بوون، کۆتایی پێهات و قۆناغی پاش مودێرنیزم، یان بە واتایەکی روونتر، قۆناغی دژ بەمودێرنیزم دەستی پێکرد. بەشێکی زۆر لە ناودارانی رووناکبیری سەر بە قۆناغی پێشوو ماڵاواییان لە ژیان کرد یانلە پانتایی گشتی بزر بوون. (سارتەر، لکان، بارت، فۆکۆ؛ ئالتوسێر کە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی خرایەبەندیخانە و سۆلرێز پێشی بە چاپ و بڵاوبوونەوەی گۆڤاری "تێل کێل" گرت) و نەوەیەکی نوێ لە رووناکبیرانیلیبرال هاتنە مەیدان. قەیرانی ئایدئۆلۆژی و زەینیەتی مۆدێرنیزمی، کەمێک دوای بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە دۆرگەکانیگولاک (۱۹۷۶) بەرهەمی سولژنیتسین بە زمانی فەرەنسا دەستی پێکرد، قەیرانێک کە لە یەک قۆناغدا، نەتەنیابووە هۆی سڕینەوەی بیری مارکس لە ژیانی رووناکبیری فەرەنسا ، بەڵکوو بووە هۆی نائومیدی زۆربەیپەیامبەرانی رووناکبیری سەر بە رابردوو کە لە مارکسیستەکان و ئێگزیستانسیالیزمەکان و دەروونناسان وپێکهاتەخوازەکان پێکدەهات.

بەم پێیە ئەم قۆناغەی پاش مۆدێرنیستی کە نابێت ئەو لەگەڵ دیاردەی ئانگلۆئەمریکی پاش مۆدێرنیزم یاندواپێکهاتەخوازی، چەمکێک کە لە بەستێنی فەرەنسیدا نامۆیە، بشووبهێنین کە بووە هۆی ژیانەوەی بایەخیبیرمەندانی لیبرال و دژەتووتالیتەری رابردوو. (هەڵسەنگاندنێک بکەن لەگەڵ ریمۆن ئارۆن یان جەغزی دژەئێستالینیستی سووسیالیزم یان وەحشیگەری کلۆد لۆفۆر و کۆرنلیوس کاستوریادیس) و هەر وەها کۆتایی هاتبە بووژانەوەی ژیانی ئەندێشە لیبرالی و نوێ لیبرالییەکان (بەراوردی بکەن لەگەڵ هێرشی فێری/ رنو بە«ئەندێشەی [مای] ۶۸»). فەیلەسووفە نوێیەکان nouveaux philosophes)) یەکەم کەسانێک بوون کە بە هۆیبەیانی راشکاوانەی قەیرانی پرۆژەی چەپ، کە هەروەها قەیرانی پەیامبەری رووناکبیرانیش بوو، سەرنجیکۆمەڵگە بۆ لای خۆیان راکێشا.

هەر وەک رووناکبیرانی مودێرنیزمی دواکەوتوو (بەراوردی بکەن دەگەڵ دولوز) ئاماژەیان پێکردووە، سەرکەوتنی ئەمگروپە لە فەیلەسووفانی گەنجی دەرچووی ئیکول نۆرمال (ناسراو بە نۆرمالینەکان) و مائۆیزمەکانی رابردوو لەدەوری بێرنارد هێنری لوی ناسراو، کۆببوونەوە، نیشاندەری کاریگەری لەرادەبەردەری تەلەفزیۆنی نەتەوەییلەسەر ستراتێژییەکان و کارە رووناکبیرییەکان بوو.

لەگەڵ کاڵبوونەوەی رووناکبیریی مودێرنیزمی، ژیانی رووناکبیریی فەرەنسی هاتە ناو قۆناغی دووبارەناسی ودابەشکردنی سەرلە نوێ، رووناکبیرانیتر لە نێوان لقە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنانی سیمبولیک، بەمشێوەیە کەتا ناوەراستی دەیەی ۷۰ زایینی، لە پەیوەندیدا نەبوون؛ کەسانی ناو زانکۆ، ژورنالیستەکان و هونەرمەندەکان زیاترلە هەمیشە هەوڵیاندا کە بە ئاخێزگەکانی رێک و پێکی. ژورنالیستی یان هونەری تایبەتی خۆیان بگەرێنەوە.کاتێک کە لە ۱۹۸۱ باڵی چەپ بە رێبەرایەتی فەرەنسوا میتەران کە سەرەنجام دەسەڵاتی گرتە دەست،رۆژنامەی سەرەکی رووناکبیری واتە لۆمۆند هەواڵی پاشەکشەی نائاسایی بەرهەمهێنانی رووناکبیری راگەیاند و(بە دروشمی بێدەنگی رووناکبیران) بڵاو کرایەوە).

رووناکبیرانێک کە ئێستا لە روانگەی سیاسییەوە بە دەسەڵات گەیشتبوون، ئیتر ئامادە نەبوون بە هەر نرخێکرۆحی شۆرشگێرانەی خەڵک (بەمشێوەیەی کە سارتەر دەیورووژاند) بورووژێنن. لەبەرانبەردا، جێنشینەکانیرووناکبیریی مۆدێرنیستی بە مەبەستی بوون بە راوێژکار، شرۆڤەکار و لێکۆڵەری سیاسی، شێوازی ئەمریکاییبەرپرسیار و تێکەڵ بە ململانێیان هەڵدەبژارد، بۆ نموونە (ئالێن تورێن)ی کۆمەڵناس، کە شیکردنەوەسیاسییەکانی کە هەم لە لایەن تۆڕەکانی راگەیاندن و هەم بە هۆی دەستەی راوێژکارانی سیاسی(وەکناوەندی سێن سیمون) پەرەی زۆریان سەند یان لوک فێری کە لەسەرەوە باسی لێوە کرا، کە دوابەدوایسەرکەوتنی ژاک شیراک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ۲۰۰۲ بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری دیاریکرا.

لەم سۆنگەیەوە، بۆ رووناکبیرانی فەرەنسا سەرەتاکانی دەیەی ۱۹۸۰ نیشاندەری دەرفەرتێک بوو، دەرفەتێکیتیۆریک و سیاسی: رەخنەی پێکهاتەخوازانەی مژاد (سووژە)ی خۆئایین، بە قازانجی هۆگریی ژیانەوە سەبارەت بەمافەکانی مرۆڤ، رەوشت و ئاکارەکان لادران. فەیلەسووفەکان میرات و پاشماوەی لیبرالی کۆمارییان بووژاندەوەو لە دژی پرۆژە سیاسی فەلسەفییەکان "نابەرپرسانە" دەیەکانی ۶۰ و ۷۰ کە فەیلەسووفەکانی ئاڵمانیا وەکنیچە و هایدیگەر ( بەراوردیان بکەن لەگەڵ ویکتۆر فاریا، هایدیگەر و نازیسم، ۱۹۸۷، یان لوک فێری و ئالێن رێنۆ،هایدیگەر و مودێرنەکان۱۹۸۸) نوێنەرایەتییان دەکرد، قسەیان کرد.

لە قۆناغی ۱۹۸۰ بەملاوە، هەروەها قۆناغی قەیرانی لەرادەبەردەری ژورنالەکان(رۆژنامە و گۆڤارەکان) و ناوەندیچاپەمەنیەکان بووە. بەرهەمەکان و بەرهەمهێنانی رووناکبیری، واپێدەچێت، ئیتر وەک بەرهەمەکانی پێشووباسهەڵگر نین و کاریگەرییان نەماوە.

دەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی کۆمپانیاکانی چاپەمەنی فەرەنسا هەوڵی ئەوە دەدەن کە نەیەنە ناو بازاریبەرهەمهێنانی رووناکبیری ( بەرواردی بکەن لەگەڵ دژواری ماڵیی بڵاوکراوەکانی زانکۆی فەرەنسا)، بەڵام لەهەناردەکردنی بەربڵاوی بەشێک لە ناوە رووناکبیرییەکانی فەرەنسی، بنەماشکێنی دریدایی، دەروونناسیلکانی، شیکاری گوتاریی فۆکۆیی و ئێگزیستانسیالیزمی سارتەری، کە لە راستیدا هەرگیز شتێک زیاتر لەبەشێک لە ژیانی رووناکبیریی فەرەنسییان نوێنەرایەتی نەکردووە و بە بەشەکانی زانستە مرۆییەکان لە ئەمریکایباکووری و بەریتانیا کەم کراوەتەوە.
لە لایەکیتر وەک چۆن ئەگەر بەڵگەیەک بۆ کاڵبوونەوەی دەسەڵاتی رووناکبیری لە فەرەنسا بوونی هەبێت، دەیەی۱۹۹۰ شاهیدی جووڵانەوەی بەربڵاو لە پەیوەندی دەگەڵ مشتومڕە سیاسییەکاندا بووە کە رێبەری مەزنی ئەورەوتە رووناکبیرییە پییەر بۆردیۆی کۆمەڵناس بوو.

بۆردیۆ بە لەبەرچاوگرتنی رێژەیەکی دیار لە وتاربێژی سیاسی سەر بە پێشینیانی مۆدێرنیزمی دواکەوتووی خۆی،بۆ سنووردارکردنێکی دیار لەگەڵ ویستی "نائاکادمیک"، واتە شەیدایی فەلسەفی و جوانیناسی بەرهەمهێنەرانیمۆدێرنیزم پێداگری کرد.

سەیر ئەوەبوو کە ئەم بیرمەند و زانا کۆمەڵایەتییەی دژ بە سارتەر واتە پییەر بۆردیۆ بوو کە دواتر بوو بە وەفادارترینلایەنگری هزری سارتەری بەرپرسایەتی رووناکبیری، تێکەڵ بە تواناییەکانی توێژینەوەی پڕ نیوەرۆک لەگەڵروانگەیەکی سیاسی قورس و قایم.

لە لایەکی دیکەوە، بۆردیو بە هۆی پێداگرتن لەسەر کاری ئاکادمیک و شێوازناسی زانستی رێک، وەک سیمبولیسەرکەوتنی بەربڵاوی توێژەری ئاکادمیکی خوێندەوار لە پەیوەندی لەگەڵ نووسەران (homme de lettres) وهونەرمەندانی ئاوانگارد سەیر دەکرێت.

سەرکەوتنی بۆردیو هەم وەک کۆمەڵناسێک و هەم وەک چالاکوانێکی سیاسی نیشاندەری ئەوەیە کەرووناکبیرانی فەرەنسی رۆڵی گرنگ و پڕ بایەخی خۆیان لە هەمبەر کێشە و ململانێیەکانی وەک؛ هەڵاواردن(بێبەشکردن)ی نەژادی و کۆمەڵایەتی، نیئۆلیبرالیزم و جیهانییبوون.
...
سەرچاوە:
John Murray, Christopher, (۲۰۰۴), Encyclopedia of Modern French Thought, New York, London: Fitzroy Dearborn: Entry of Intellectuals

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر