۱۳۹۲ شهریور ۲, شنبه

خوخدە، داب و نەریت

پێنجەم: خوخدە، داب و نەریت وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
یەکێک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان داب و نەریتە کە تەنانەت لەوڵاتانەش کە یاسای نووسراویان هەیە گرینگی زۆری هەیە. بۆ نموونە بە پێێ یاسای بنەڕەتی نەنووسراوی ئینگلیز، پاشا مافی ئەوەی هەیە کە خۆی لە واژۆ کردن و ڕاگەیاندنی ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی خەڵک و لۆردەکان پەسەندیان کردوە پارێزێت،
بەڵام چونکە شای ئینگلیز لە ساڵێ ١٧٠٧ کەڵکی لەم مافە وەرنەگرتوووە و گشت یاسا پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنەکانی یاسادان  واژۆو بریاری جێبەجێ کردنیان دەرکردوون لەم رووەوە زۆربەی زانایانی یاسای ئینگلیز وا بۆچوونیان دەربڕیوە، کە شای ئینگلیز بە هۆی تێپەر بوونی کات لە مافی واژۆ نەکردن و رانەگەیاندنی یاسا پەسەندکراوەکان بێ بەش بووە. نموونەی دیکە ئەوە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی ساڵی ١٧٨٧ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەک کەس دەتوانێ چەندین جار و بە شێوەی بێ سنوور بۆ سەرۆکایەتی کۆمار هەڵبژێردرێت، بەڵام چوونکە جۆرج واشینگتۆن لە دوای هەشت ساڵ (دوو خوڵ) سەرۆک کۆماری نەیویست بۆ جاری سێهەم ئەرکەکانی سەرۆک کۆماری بەئەستۆ بگرێ کەواتە لە ئەمریکا بوو بە باو کە یەک کەس زیاتر لە دوو خوڵ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵنەبژێردرێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا فرانکلین رۆزڤێلت لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ خوڵی سێهەم  و لە ساڵی ١٩٤٤ بۆ خولی چوارەم بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا. نموونەیەکی دیکە ئەوەی کە لە یاسای بنەڕەتی ١٨٧٥ی فەرانسا دا بەرپرسایەتی سیاسی وەزیرەکان ئاشکرا نەکرابوو. لە کاتێک دا کە بە پێێ نەریت و باو وەزیرەکانی فەرانسا لە بەرامبەر ئەنجومەنی سەنا و ئەنجومەنی نوێنەران سەڕەڕای بەرپرسایەتی تاوانکاری بەرپرسایەتی سیاسیشیان هەبووو بەو واتایە کە هەر کام لەم دوو ئەنجومەنانە مافی ئەوەیان هەبوو کە بە زۆرینەی دەنگ متمانە لە وەزیرەکان بستێننەوەو ناچاریان بکەن کە دەست لە کار بکێشنەوە.
نموونەیەکی دیکە لە بنەمای ١٢١ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دا پێشبینی کراوە کە سەرۆک کۆمار لە پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەک دا بە بەشداری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ئەندامانی شۆڕای چاوەدێری پێک دێت، سوێند دەخوات. لە دوایی نوسینی یاسای بنەڕەتی و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و لە بۆنەی سوێندخواردنی دا بەو پێیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد بەر لە سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئەوکات (سەرۆکی دیاوانی بەرزی وڵات) وتارێکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. ئەم وتار دانە بە شێوەی نەریتێکی لێهاتووە و تاکوو هەنوکە لە تەواوی ئەو ماوانەی کە بۆنەی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار لە پارڵمان بەڕێوە چووە ئەوا وتاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریشی لەگەڵ بووە.
سەبارەت بە واژۆی بڕیاری سەرۆک کۆماری لە دوای هەڵبژاردنی خەڵکیش (بەندی ١٩ی بنەمای ١١٠) لە مافە بنەڕەتیەکان دا ڕێسایەکی نەریتی دروست بووە بەم شیکردنەوەیە کە لە دوای ئەوەڵین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کاتێک شۆڕای چاوەدێری نامەی متمانەی سەرۆک کۆماری رێکخست و کاتێک کە رێبەر دەبوو بە پێێ یاسای بنەڕەتی بریارەکەی واژۆ کردبایە بەر لە واژۆ کردنەوە ئاماژەی بەوەی کرد کە هەڵبژاردن پەسەند دەکات و ئەم پەسەند کردنە تاکوو ئەو کاتەیە کە کار بە پێێ ڕێوشوێنە ئیسلامیەکان بێت. ئەم هەنگاوە لە لایەن رێبەرەوە بە شێوەی نەریتی لە مافە بنەڕەتیەکاندا هاوتووە. و تاکوو هەنووکە لە هەموو بابەتەکاندا پێش هاتووە و بەو شێوەیە کاری پێکراوە.

نوسینی سید جلال الدین حسینی
و. چیا عەبدوڵڵاپوور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر