۱۳۹۱ اسفند ۵, شنبه

مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ له‌ هه‌ردوو وشه‌ی (ماف) و (مرۆڤ) پێکهاتووه‌. ووشه‌ی (ماف) بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت و پێگه‌ که‌ له‌ ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاساییه‌وه‌ بۆی دابین کراوه‌. یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی عه‌قڵی مرۆڤ بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی مرۆڤ له‌ سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌. مرۆڤ له‌ ڕێی ووشه‌ یان وێنه‌ یان جوڵه‌ یان بینین گوزارشتی لێده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بوارێکی تایبه‌تی تاکه‌وه‌ ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی تایبه‌ت). به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نووسی گروپه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت (مافی گشتی). ئه‌و گشتیه‌ی که‌ له‌ مافی گشتیدا هه‌یه‌ گوزارشته‌ له‌ گروپ یان کۆمه‌ڵ، که‌ کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌زی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کانیان ڕێکده‌خات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ به‌شداری کردنی تاک هه‌یه‌..