۱۳۹۲ مرداد ۵, شنبه

تایبەتمەندی پێویست بۆ یاسای بنەڕەتی

لە رووی پیشەیی و شێوازی رێکخستن و شێوە و ناوەڕۆک یاسای بنەڕەتی دەبێ مەرج و تایبەتمەندیەکی هەبێت کە یاساناسانی شارەزا پێداگری لەسەر دەکەنەوە لەوانە:
ئا ـ گشتی بوون: یاسای بنەڕەتی نابێ بچێتە ناو وردەکاریەکانەوە، وردەکاری پرسەکان کاری یاسا ئاساییەکانە. بەبەت گەڵێک وەکوو شێوەی دادگایی کردنەکان، رێکخراوی وەزارەتەکان، شێوەی رێکخستنی ئۆرگانەکان، ڕێگاکانی دابین کردنی پێداویستیەکان و چارەسەر کردنی کەموکورتیەکان، ئەرک و دەسەڵاتەکانی بەرپرسانی بەڕێوەبەری وڵات نابێ لە یاسای بنەڕەتی دا بێتە بەر باس. هێنانی وەردەکاریەکان، یاسای بنەڕەتی لە شێوەی بنچینەیی دێنێتە دەرێ و لە تەمەنی کەمدەکاتەوە و هەلی گونجانی یاسای بنەڕەتی نادات لە گەڵ هەلومەرجی تازەدا.

۱۳۹۲ تیر ۲۹, شنبه

هەموار کردن یان پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی

لە بنچینەدا یەکێک لە خەسلەتە باشەکانی یاسای بنەڕەتی بەردەوامیەتی. یاسا نابێ بۆ ماوەیەکی کورت پەسەند بکرێت. خەسڵەتی هەمیشەیی بوون بۆ یاسای بنەڕەتی زۆرتر دەخریتە بەر سەرەنجەوە. لەگەڵ ئەوەشدا چوونکە نووسینی یاسا لە لایەن مرۆڤەوەیە هەرچەندە کە دوارۆژ لەبەرچاو بگرێت،  دوای  ماوەیەک یاسا پێویستی بە چاکسازی و گۆرانکاری دەبێت. تەنیا یاسای ئیلاهیە کە لە رووی دەسەڵاتی خوڵقێنەر لەسەر ژیانی جیهان، هەتا هەتاییە. شێوەی پێداچوونەوە لە یاسای بنەڕەتیدا لەگەڵ یاسای ئاسایی جیاوازی هەیە. بۆ گۆرینی یاسای بنەڕەتی دەبێ مەرج و تەشریفاتێکی زۆر تایبەت هەبێت تاکوو بە سانایی یاسای بنەڕەتی نەخرێتە بەر چاکسازیەوە. چۆنیەتی و شێوەی چاکسازی لە هەندێک لە یاسا بنەڕەتیەکاندا نەهاتووە و بێ دەنگی لێکراوە.

۱۳۹۲ تیر ۲۲, شنبه

بنەمای بەرزی یاسای بنەڕەتی لە سەر یاسا ئاساییەکان

وا باوە و بنەما ئەوەیە کە تەواوی یاسا ئاساییەکانی وڵاتێک و هەموو پەسەند کراوەکانی دەوڵەت (نامەپەسەندکراوەکان، ئایین نامە، بەرنامەو پێڕەو، بڕیارو ڕێساکان) لەگەڵ یاسای بنەڕەتی بێنەوە و ئەمە ئەکامی بەرزی یاسای بنەڕەتیە. ئەگەر یاسای ئاسای بتوانێ یاسای بنەڕەتی پێشێل بکات پلە بەندی و هیرارشیەتی یاسایی و بەرزی بۆ یاسای بنەڕەتی نامێنێتەوە لەم کاتەدا یاسای بنەڕەتی هەروەکوو یاسای ئاساییە.