۱۳۹۳ تیر ۸, یکشنبه

گروپی پاسکیل سوارانی کورد چالاکیەکیان بۆ رێز گرتن لە قوربانیان ٧ی پوشپەڕ بەڕێوە برد

ئەمرۆ شەممە ٧ی پوشپەڕ گروپی پاسکیل سوارانی کورد لە شاری تۆرکۆ لە وڵاتی فینلاند بە بۆنەی ٢٧ ساڵی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە لایەن رێژیمی روخاوی بەعسی ئێراق چالاکیەکیان بەو بۆنەوە بەڕێوە برد.

۱۳۹۳ خرداد ۲۹, پنجشنبه

دەستوری كۆماری عێراق


ئێمە ڕۆڵەکانی دۆڵی ڕافیدەین، نیشتمانی نێردراوان و پێغەمبەران، جێگای حەوانەوەی پێشەوایان و پیاوچاکان و  پێشەنگانی شارستانیەت و داهێنەرانی نووسین و لانکەی ژماردن، لەسەر زەوی ئێمە یەکەم یاسا لەلایەن مرۆڤەوە دانرا، لەنیشتمانی ئێمەدا دادپەروەرانەترین چەرخی سیاسەتی بەڕێوەبردنی وڵاتان هەنگاوی بۆ نراو لەسەر خاکەکەمان هاوەڵان و پیاوچاکان نوێژیان خوێندو فەیلەسوف و زانایان تێڕامانیان ئەنجامداو ئەدیب و شاعیران داهێنانیان کرد.

۱۳۹۳ خرداد ۱۵, پنجشنبه

نا بۆ راسیزم

راسیزم لە وشەی Race  را هاتووە کە بە واتای رەگەز (نەژاد) دێت واتە لێرەدا نەژادێکی خۆی لە نەژادەکانی دیکە بە باشتر دەزانێ لە تەواوی لایەنەکانەوە بۆ نمونە نژادی سپی یا نژادی رەش بۆ نمونە لە ناو وڵاتێک دا خەڵکی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە خەڵکێک کە هاتوونەتە وڵاتەکەیان خۆیان بە باشتر دەزانن و بە چاوێکی سوک چاو لە خەڵکێک دەکەن کە بێگانەن لە وڵاتەکەیاندا.
یان بەواتایەکی دیکە بەشێک لە مرۆڤەکان هەست دەکەن و وا دەزانن کە ئەو مرۆڤانەی کە رەنگی پێستیان جیاوازە یان لە وڵاتێکی دیکە راهاتوون یان خەڵکی وڵاتی دیکە لە چاو ئەوان لەرووی مافەوە بایەخیان کەمترە.