۱۳۹۳ شهریور ۴, سه‌شنبه

خۆ پێشاندان بۆ پشتگیری لە هەریمی کوردستان

رۆژی دووشەممە کاتژمێر چواری دوانیوەرۆ خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە بەرخودانی کۆبانێ و شەنگاڵ لە ناوەندی شاری تۆرکۆی فینلاند بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندانەکە سەرەتا بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و دواتر بەشێک لە نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستان و کەسایەتی فینلاندی و کورد وتاریان پێشکەش کرد و هەروەها شاعیران رەئوف گولبەدەن و عەزیز ئەحمەد بەو بۆنەوە شێعریان پێشکەش کرد.
جێگای ئاماژەیە کە خۆپێشاندانەکە ماوی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.

۱۳۹۳ مرداد ۲۱, سه‌شنبه

بڵێی ئەوە پڵانی تورکیە و ئێران نەبێت؟

روداوەکانی دوای گیرانی موسل لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئیراقەوە و چوونی پێشەرگە بۆ بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی دەرەوەی هەریمی کوردستان و بەهێزبوونی ئەگەری دابەش بوونی ئێراق و سەربەخۆ بوونی هەریمی کوردستان، کە لە لایەن سەرۆکی هەریمی کوردستان ''مەسعود بارزانی'' بانگەشەی بۆ دەکرا و هەروەها دەنگدانەوەی ئەو ڕووداوانە بە گشتی و بەتایبەتی پرسی سەربەخۆیی هەریمی کوردستان لە ناو ڕاگەیاندنە ناودارەکانی جیهاندا لەگەڵ هەڵوێستی دژایەتی حکومەتی ناوەندی بەغدا و هەروەها دژایەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ سەربەخۆیی هەریمی کوردستان بەڕەو روو بۆوە.