۱۳۹۴ شهریور ۱۲, پنجشنبه

دیمەنێکی دڵتەزێن!

دیمەنێکی دڵتەزێن! زۆرتر جێگای شەرمە بۆ جیهانێک کە بابە نۆئێلەکەی پێی ناگاتە دەریا، زارۆکێک کە نابێتە پارووی نەهەنگ، بەڵام قوربانی شەپۆڵە توڕەکان بۆچی! یۆنسیش نەبوو تاکوو لە زگی نەهەنگ دا بڵاوێیەوە لە بەرئەوە مەرگ ئامێزی زووتر لە دایکت بە سەر جەستەی دوو سێ ساڵەتدا کێشا، بەڵام ئاوەکانی ئەقیانوس زمانی کوردیان نەدەزانی و بێ پێچ و پەنا لەشی بێگیانتیان گەیاندە کەنار ئاوەکە.
سوێند بە کارەسات... ئەگەر تەنانەت دالاشەکان بوێری خواردنی لەشی ناسکی مناڵانەتیان هەبێ، ئەگەر تەنانەت قرژالەکان نزیک تەرمی تراژیکت ببنەوە ئەگەر تەنانەت پێنگوێنەکان بۆ رێزگرتن لە خەوی قورست بێ دەنگ نەبن!!
ن. دڵشاد خزری
 و. لە فارسیەوە چیا

لەو دیوی جیهانەوە، دایکێک کە زۆر خووی بە شیر دانت گرتبوو هەنووکە بە نقوم بوونت شۆک دەیگرێ و کفر سەهلە، خودا بۆ دادگایی کردن رادەکێشێتە کەنار ئاوەکە و فریشتەکانیش بە هۆی کەمتەرخەمیەکەیان بەلەعنەت دەکات، ئەمڕۆ دادگایی کردن خرااپتر لە باو بۆران، تراژیکتر لە مەرگ، خێراتر لە گەردەلول، دادپەروەری لە سەر کورسیەکەی لادەبردرێت! تەنانەت خودا، خودا خودا دەکات! هەڵکشان و داکشانی ئاوەکانیش مات دەبن و نەهەنگەکان کۆمەڵەکی خۆیان دەکوژن!!...
قەرار بوو ڕۆلی سەرەکی تۆ لە شاری یاری بە مێلۆدی موسیقی ((خوایە وەتەن ئاواکەی)) دەست پێ بکات بە داستانەکانی مامە ریشە و مەم و زینی ئاویندار، بگاتە ئەوپەری خۆی و بە چوونە ئاسمانی هەڵۆ لاوەکان، کۆتایی پێ بێت!
ئێستا تەرمەکەت ببەینەوە بۆ نیشتمانەکەت یان بۆ ئەو شوێنەی کە هەرگیز نەیگەیشتیەی؟ بە کفنێکی سپی دایپۆشین یان پارچەیەکی رەنگی نیو میتری؟ دەتهەوێ تەرمەکەت ببەین بۆ مۆزەی مێژووی پەندوەرگرتنی مرۆڤ یان لە ناو شیشەیەک دایبنێیم بۆ نیشاندان؟
پێت خۆشە کام کاناڵ داستانەکەت بڵاوبکاتەوە، سەردێڕی کام رۆژنامە بی؟ لە کۆتاییدا دەبێ یەکێک بە کارەساترین شێوە بمرێ تاکوو ئەوەی دیکە ببێتە هەوڵنێرێکی شارەزا! دەبێ یەکێک بە ڕاکەڕاک بگاتە هەناوی مەرگ تاکوو خێراترین وێنەگری جیهان هەڵبژێردرێت! دەبێ یەکێک بە بێ بەزەییانەترین شێوە گیان بدات تاکوو سەرۆک وەزیرێک راگەیەندراوێک دەربکات، هەمیشە دەبێ یەکێک لەبەین بچێت تاکوو ئەوانی دیکە دان بە خاڵە لاوازەکانیان دابنێن!!!...
شەرم بکە جیهانی مرۆڤ، کە شوێنێکی چوکەڵانەت بۆ یاری مناڵانە نیە و لە کۆتاییدا دەبێ بەم شێوەیە لە گۆڕەپانی گەرەکاندا بچنە هەناوی مەرگەوە.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر