۱۳۹۴ آذر ۱۱, چهارشنبه

کچانی هاوتەمەنی تۆ


کچانی هاوتەمەنی تۆ، ژووری پەمەیی نوقولیان هەیە، شێعر لە دیوار دەدەن، لامپی ژوورەکەیان بە "I LOVE YOU"  دەرازێننەوە، تەختی خەوەکەیان بە پەرش و بڵاوی بە جێ دێلن، کاتژمێری دەستی لەگەڵ بۆنی سێکسی توند بە دیاری وەردەگرن، سوری مانگانەیان رادەگەیەنن! توشی شکستی ئەوینداری دەبنەوە!
کچانی هاوتەمەنی تۆ ئەگەر دڵخۆشیش نەبن کاتیان بۆ هاوروهاجی هەیە، ئەگەر بوێر بن ساڵۆنی مەلەوانگە بە قیژەیان دادەگرن، بە گیتارەوە وێنە دەگرن، سوراوی لێو و کەوش و کیفەکەیان سێت دەکەن. کارەکەت کە تەواو بوو، دەبێ سەرت بەرز بکەیەوە و سەمای کۆڵوە بەفرەکان چاو لێبکەی چونکە کەس ناتوانێ ئەو وێنە و دیمەنەت لێ بستێنێتەوە، سەرت بەرز بکەوە و چاو لە هەیبەتی ئاسمان بکە تاکوو بزانی کە ئاسمانیش بەشێک لە راستەقینە نیشتمانەکەتە.
هەندێ جار برژانگی چاوەکانت دەکەوێتە ناو قاپی شیرەکەوە و بۆ چەند خولەکێک نیگات بۆ جیهان، سپی شیری دەبێت و ئەم بێدەنگیە سپیە، هیپنۆتیزمت دەکات و تۆ دەمێنیەوە و بەفر...
ئەو گورگانەی کە تۆ دەنگیان دەبیستی دیار نیە ئەوینداری تۆ بوون یان بۆ هەڵدڕینی مانگاکە دەخوێنن، ئەوان هەم چاوچنۆکن و هەمیش برسی، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە دژوارەت بۆ دەمێنێتەوە کە ئەوینداری گورگان بی یان  مانگای بەشیریان بدەیە دەست!؟

گەرماوی بەفر و کرێوە، سروشتیت دەکەن، بوێر، کورد و جوان، نەناسراو و ئەوکات تۆ دەبیە کچە بەفرینە کە  بە تینی ئاگریش ناتوێیەوە، کچی هەتاو سەرچاوەی جوانی و بەرەکەتە.

ن. دڵشاد خزری
و. چیا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر