‏نمایش پست‌ها با برچسب بانگەواز و کەمپەینەکان. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب بانگەواز و کەمپەینەکان. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۳ خرداد ۱۵, پنجشنبه

نا بۆ راسیزم

راسیزم لە وشەی Race  را هاتووە کە بە واتای رەگەز (نەژاد) دێت واتە لێرەدا نەژادێکی خۆی لە نەژادەکانی دیکە بە باشتر دەزانێ لە تەواوی لایەنەکانەوە بۆ نمونە نژادی سپی یا نژادی رەش بۆ نمونە لە ناو وڵاتێک دا خەڵکی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە خەڵکێک کە هاتوونەتە وڵاتەکەیان خۆیان بە باشتر دەزانن و بە چاوێکی سوک چاو لە خەڵکێک دەکەن کە بێگانەن لە وڵاتەکەیاندا.
یان بەواتایەکی دیکە بەشێک لە مرۆڤەکان هەست دەکەن و وا دەزانن کە ئەو مرۆڤانەی کە رەنگی پێستیان جیاوازە یان لە وڵاتێکی دیکە راهاتوون یان خەڵکی وڵاتی دیکە لە چاو ئەوان لەرووی مافەوە بایەخیان کەمترە.

۱۳۹۱ آبان ۲۰, شنبه

با 27 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بکه‌ین به‌ رۆژی به‌رخۆدان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان


خەڵكی مافخوراو و خۆڕاگری رۆژهەڵاتی کوردستان!
خۆشک و برا نیشتمان پەروەر و دڵسۆزەکانمان!

هەروەک دەبینین کوردستان خەریکە بە هەستیارترین قوناغی مێژووی خۆی دوای شەڕی دووەمی جیهانیدا تێدەپەڕێ. لە رۆژئاوای وڵات بەشێکی هەرە زۆری خاکی نیشتمان کەوتۆتە دەستی رۆڵەکانی کورد و خەریکن لەگەڵ یەکێک لە خوێنمژترین دیکتاتۆرەکانی مێژوو بە مەبەستی دەستەبەر بوونی مافە رەواکانیان، خەبات دەکەن.