'' شوناس و پیگه‌ی گه‌نجان، روانگه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌مبه‌ر
پرسی لاوان'' له وتووێژی له گه‌ڵ به‌رێز
چیا عه‌بدوڵڵاپوور یاسا ناس و جێگری سکرتێری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
دیمانه: ئازاد محه‌ممه‌دزاده
"چیا عەبدوڵڵا پوور" لە شاری سەردەشت لە دایک بووه و لە
کۆتایی‌یەکانی ساڵی ٧٨ی هەتاوی هاتۆتە ریزی حیزبی دێموکڕات و هەر لەسەرەتای
پێشمەرگایەتی‌یەوە بووه‌ته ئەندامی یەکیەتی لاوان و بەردەوام لەگەڵ بەجێ گەیاندنی ئەرکی
پێشمەرگایەتی چالاکی له‌و رێکخراوه‌دا هەبووە، له دامەزراندنی رۆژنامە دیواری
"برووسکە" یەکەم کاری نوسین، وەرگێران و بڵاو کراوەیی دەست پێ کردووه،
دواتر لە رۆژنامەی کوردستان، گۆڤاری تیشک و گۆڤاری لاوان کاری کردووە. ماوەی چوار
ساڵ بەرپرسی راگەیاندنی یەکیەتی لاوان بووه و هەر لەگەڵ خوێندن لە زانکۆ ماوەی ٣
ساڵیش سەرنوسەری گۆڤاری لاوان بووه و لە کۆنگرەی پێنجی یەکیەتی لاوانیش وەک
ئەندامی جێگری سکرتێری لاوان هەڵبژێردراو و هەنووکەش ئەو بەرپرسایەتیی هەیە . ساڵی
٢٠١١ لیسانسی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووەو ئێستاش لە وڵاتی فینلاند دەژی.