۱۳۹۴ آذر ۲۸, شنبه

Neilikkainen Omena Rakkaudelle


Joka vuosi kun tuli Ystävänpäivä mietin sitä, että mistä ystävänpäivä tulee ja kun luin Ystävänpäivän tarinan ja tiesin että tulee rakkaudesta, mietin onko meilläkin joku merkki rakkautta varten sen tähden kysyin paljon muilta sukulaisilta ja vanhemmilta, mutta en löytänyt mitään vastausta.

۱۳۹۴ آذر ۱۱, چهارشنبه

کچانی هاوتەمەنی تۆ


کچانی هاوتەمەنی تۆ، ژووری پەمەیی نوقولیان هەیە، شێعر لە دیوار دەدەن، لامپی ژوورەکەیان بە "I LOVE YOU"  دەرازێننەوە، تەختی خەوەکەیان بە پەرش و بڵاوی بە جێ دێلن، کاتژمێری دەستی لەگەڵ بۆنی سێکسی توند بە دیاری وەردەگرن، سوری مانگانەیان رادەگەیەنن! توشی شکستی ئەوینداری دەبنەوە!
کچانی هاوتەمەنی تۆ ئەگەر دڵخۆشیش نەبن کاتیان بۆ هاوروهاجی هەیە، ئەگەر بوێر بن ساڵۆنی مەلەوانگە بە قیژەیان دادەگرن، بە گیتارەوە وێنە دەگرن، سوراوی لێو و کەوش و کیفەکەیان سێت دەکەن. کارەکەت کە تەواو بوو، دەبێ سەرت بەرز بکەیەوە و سەمای کۆڵوە بەفرەکان چاو لێبکەی چونکە کەس ناتوانێ ئەو وێنە و دیمەنەت لێ بستێنێتەوە، سەرت بەرز بکەوە و چاو لە هەیبەتی ئاسمان بکە تاکوو بزانی کە ئاسمانیش بەشێک لە راستەقینە نیشتمانەکەتە.
هەندێ جار برژانگی چاوەکانت دەکەوێتە ناو قاپی شیرەکەوە و بۆ چەند خولەکێک نیگات بۆ جیهان، سپی شیری دەبێت و ئەم بێدەنگیە سپیە، هیپنۆتیزمت دەکات و تۆ دەمێنیەوە و بەفر...
ئەو گورگانەی کە تۆ دەنگیان دەبیستی دیار نیە ئەوینداری تۆ بوون یان بۆ هەڵدڕینی مانگاکە دەخوێنن، ئەوان هەم چاوچنۆکن و هەمیش برسی، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە دژوارەت بۆ دەمێنێتەوە کە ئەوینداری گورگان بی یان  مانگای بەشیریان بدەیە دەست!؟

گەرماوی بەفر و کرێوە، سروشتیت دەکەن، بوێر، کورد و جوان، نەناسراو و ئەوکات تۆ دەبیە کچە بەفرینە کە  بە تینی ئاگریش ناتوێیەوە، کچی هەتاو سەرچاوەی جوانی و بەرەکەتە.

ن. دڵشاد خزری
و. چیا

۱۳۹۴ مهر ۱۰, جمعه

ئازادی، خۆی، خۆی راستەقینە

بەرامبەر یا خۆد پێچوانەی ئازادی، بەندیخانە و کۆت و دیڵیەتیە کە لە لایەک لە لەیەن دەسەڵات بە سەر مرۆڤە ئازادی خوازەکاندا دەسەپێندرێت و لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵگاو کۆمەڵێک داب و نەریت و کولتوری دواکەوتووەوە بەسەر مرۆڤ دا دەسەپێندرێت و ئەو خۆی ڕاستەقینەی مرۆڤ دیل دەکات و هەم دەیکاتە دیل و هەمیش دیلەوان.
مەبەستی من لێرەدا باس کردنە لەو دیل و دیلەوانەیە کە ئەگەر بەدوای سەری داوەوەکەوە بچین لە کۆتاییدا دەگەینە  نەبوونی ئازادی، کە نەبوونی ئەو ئازادیەیە کە هۆکاری کولتور و داب و نەریتی دواکەوتوانە و بەردەوام بوونیانە، کە ئەوانیش کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر مرۆڤی ناو خۆیان دەکەن و کەسایەیەکی دیلیان لێ درۆست دەکەن کە مرۆڤەکە دیلەوانی خۆیەتی یان بە واتایەکی دیکە دیلی خۆیەتی، خۆیەک کە خۆی ڕاستەقینەی دیل کردووە.

۱۳۹۴ شهریور ۱۲, پنجشنبه

دیمەنێکی دڵتەزێن!

دیمەنێکی دڵتەزێن! زۆرتر جێگای شەرمە بۆ جیهانێک کە بابە نۆئێلەکەی پێی ناگاتە دەریا، زارۆکێک کە نابێتە پارووی نەهەنگ، بەڵام قوربانی شەپۆڵە توڕەکان بۆچی! یۆنسیش نەبوو تاکوو لە زگی نەهەنگ دا بڵاوێیەوە لە بەرئەوە مەرگ ئامێزی زووتر لە دایکت بە سەر جەستەی دوو سێ ساڵەتدا کێشا، بەڵام ئاوەکانی ئەقیانوس زمانی کوردیان نەدەزانی و بێ پێچ و پەنا لەشی بێگیانتیان گەیاندە کەنار ئاوەکە.
سوێند بە کارەسات... ئەگەر تەنانەت دالاشەکان بوێری خواردنی لەشی ناسکی مناڵانەتیان هەبێ، ئەگەر تەنانەت قرژالەکان نزیک تەرمی تراژیکت ببنەوە ئەگەر تەنانەت پێنگوێنەکان بۆ رێزگرتن لە خەوی قورست بێ دەنگ نەبن!!
ن. دڵشاد خزری
 و. لە فارسیەوە چیا

۱۳۹۴ خرداد ۳۱, یکشنبه

نا بۆ سزای مەرگ بە بۆنەی لەسێدارەدانی "مەنسوور ئاروەند"

ئەستاندنی گیانی هەر مرۆڤێک لە ژێر ناوی سزا بە هەر بیانوویەک بە تاوان دەزانم جا ئەو تاوانە چ لە لایەن کەسێک، گروپێک، حیزبێک یان دەسەڵاتی دادوەری وڵاتێکەوە بێت.
هەموو کەس مافی سرووشتی خۆیەتی کە ژیان بکات و هیچ کام لەو کەس، گروپ، حیزب و دەسەڵاتانە مافی ئەوەیان نیە کە ئەو مافە سروشتیە لە مرۆڤەکان زەوت بکەن. لەسەر ئەو بنەما مرۆییە هەنووکە ١٠٣ وڵات سزای مەرگیان لە یاسای سزادان دا لابردووە و لە شەش وڵاتیش سزای مەرگیان تەنیا بۆ هەندێک کات و هەڵومەرجی تایبەت بۆ نمونە لە کاتی شەڕ دا هەیە.
پەنجا وڵاتیش سەڕەڕای هەبوونی سزای مەرگ لە یاسای سزادانیاندا ئەوا ئەو سزایەیان بە کردەوە ڕاگرتووە و کاری پێناکەن.  بەڵام ئێستاش لە سی و شەش وڵاتی جیهانیش سزای مەرگ یاساییە وکاری پێ دەکەن کە ئێران، چین و عەرەبستان لە ریزی هەرە پێشەوەی ئەو وڵاتانەن.[1]

چیا عەبدوڵاپوور


۱۳۹۴ اردیبهشت ۲۵, جمعه

پەیماننامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی منداڵانەوە

 كۆمەڵەی گشتیی نەتەوه یەكگرتووەكان بەبڕیاری 52/44 له 1191/11/52دا پەسندی كردووه و بە پێی مادده 42ی ئەم پەیماننامەیه له 5ی ئەیلوولی 1112-ەوە كاری پێدەكرێ.

وەگێڕان‌له فارسییەوه:قادر‌وریا

دانلۆدی پەیماننامەکە کلیک لەسەەر ئەم لینکەی خوارەوە  بکە
 پەیماننامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی منداڵانەوە

۱۳۹۴ اردیبهشت ۱۴, دوشنبه

دووچەرخە لە ناو کتێبخانەی سەرەکی تۆرکۆ

وێنەی دووچەرخەکانی کتێبخانە
ڕەنگە هەر کەس ئەو سەردێڕە بخوێنێتەوە پێی سەیر بێت و بڵێ ئاخر دووچەرخە چی دەکات لە ناو کتێبخانەدا و بیری لێ بکەیەوە بڵێ دووچەرخە بۆچی بەکار دەبردرێت لە کتێبخانەدا.
کتێبخانە سەرەکی (ناوەند) تۆرکۆ لە دوو بینای تازە و نوێ پێک هاتووە  بینایەکی کۆن و بینایەکی نوێ کە بەیەکەوەن، کە ساڵی ٢٠١٣ کتێبخانە لە تۆرکۆ ١٥٠ ساڵی تێپەراند. لە ماوەی ساڵی ٢٠١١ دا نزیک بە یەک میلیۆن و نۆسەدهەزار کەس سەردانی کتێبخانەیان کردووە و هەر لەو ساڵەدا نزیک بە سێ میلیۆن و سەدهەزار کەس کتێب و کەلوپەلی دیکەیان لە کتێبخانە بە ئەمانەت وەرگرتووە.

۱۳۹۴ اردیبهشت ۴, جمعه

سیستەمی سەرۆکایەتی‌و سیستەمی پەرلەمانی: کامیان گونجاوە بۆ کوردستان


سەرەتایەک 

لە رۆژی ٢٢/٨/٢٠٠٦ یەکەمین رەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان خرایەبەردەستی هاوڵاتیان بۆ سەرنج‌و تێبینی‌ نوسین بەمەبەستی دەوڵەمەنترکردنی. دیارە بێجگە لە سەرنج‌و تێبینی، رەشنوسەکە رەخنەیەکی زۆریشی لەلایەن سیاسەتوانان‌و پارێزەران‌و پسپۆران‌و ئەکادیمییەکان‌و رۆژنامەوانان لێگیرا. رەخنە زۆرەکان مانای ئەوە نەبوون کە دەستورەکە هیچ خاڵی باشی تێدا نییە بەڵام رەشنوکە هەندێک ماددەو بڕگەو چەمک‌و پەیامی لەخۆگرتبوو کە جێگای هەڵوەستەکردن بوون‌و نەدەکرا بەسەریاندا تێپەڕین. سەرەڕای ئەمە، دەستورە رەشنوسەکە بە دەستکارییەکی زۆر کەمەوە لە هاوینی ٢٠٠٩ لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەردراو تێپەڕێندراو بوو بە پڕۆژە دەستور. بەپێی بڕیارو پێکهاتنەکانی پەرلەمان دەبوایە پڕۆژە دەستورکە لەلایەن خەڵکی هەرێمەوە دەنگی لەسەر بدرایە بۆئەوەی ببێت بە دەستورێکی هەمیشەیی. 
 د.شێرکۆ کرمانج

۱۳۹۴ اردیبهشت ۳, پنجشنبه

سیسته‌می حوکمڕانی و فه‌رمانڕه‌وایی له‌ کوردستان ئه‌بێت له‌ ئاینده‌دا هاوشێوه‌ی وڵاتی فینله‌ندای لێبێت!

سیسته‌م له‌ فینله‌ندا بریتیه‌ له‌ وڵاتێکی کۆماری و په‌رله‌مانی..
فینله‌ندا حکومه‌تێکی ناوه‌ندی هه‌یه‌ وبنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌ شاری هێلسینکی پایته‌خته‌، ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 5.4 ملیۆن که‌س ده‌بێت، به‌ گه‌وره‌یی ڕووبه‌ر هه‌شته‌مین وڵاتی ئه‌وروپایه‌و هه‌روه‌ها بچوکترین وڵاتی ئه‌وروپایه‌ له‌ ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانهکەی، فینله‌ندا یه‌کێکه ‌له‌و وڵاته ‌ئه‌وروپیه‌‌ ئیسکه‌نده‌نافیانه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری کیشوه‌ری ئه‌وروپاوه‌. ئه‌م وڵاته‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا هاوسنووره‌ وله‌باکور له‌گه‌ڵ نه‌رویج و له‌ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید هاوسنووره‌. له‌ساڵی 1905 فینله‌ندا یه‌که‌می ئه‌و وڵاتانه‌ بو که‌ یه‌کسانی و مافی ده‌نگدانی تیادا به‌ر قه‌رار کرا.
سه‌باح عه‌باس

۱۳۹۴ فروردین ۲۰, پنجشنبه

میکایل ئاگریکۆلا باوکی زمانی نوسینی فینلاند

هەموو ساڵێک رۆژی پێنجشەممە ٩ مانگی چوار زایینی رۆژی میکایل ئاگریکۆلا (Mikael Agricola) جەژن دەگیردرێت وەک رێزێک بۆ ئەو کەسایەتیە گرینگەی وڵاتی فینلاند لەو رۆژەدا ئاڵای فینلاند لە سەراسەری وڵات هەڵدەدرێت و دەشەکێندرێتەوە.
میکایل ئاگریکۆلا یەکەم جار لە ساڵی ١٥٤٣ بە کتێبی  بە زمانی فینلاندی نوسی کە فینلاندیەکانی فێری خوێندنەوە و هەروەها ئایینی کریستان کرد. دوای ماوەیەکی کەم ئینجیلی وەرگێرایە سەر زمانی نوسینی تازەی فینلاندی.

۱۳۹۴ فروردین ۴, سه‌شنبه

لە (٢٧) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا


بە جینۆساید ناساندن و قەرەبوکردنەوە،
ئاوارە حسێن*
لە گۆڤاری ئازاری هەڵەبجە، ماڵپەڕەکانی خەندان، KNNC، کوردۆساید و جینۆساید کورد دا بڵاو کراوەتەوە.
ڕۆژی چوار شەممەی ١٦-٣-١٩٨٨ کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکی بەیانی حکومەتی بەعسی عێراق بە گازەکانی: خەردەل، تابۆن، سارین و سیانید. گازبارانی هەڵەبجەی کردو نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی شارەکە خنکان و زیاتر لە دە هەزاری تریش بریندار بون و تا ئێستاش زۆربەی بریندارەکان سارێژ نەبون و تا هەنوکەش هەندێکیان بە هۆی ساڕیژ نەبون و کاریگەری برینەکەیانەوە گیان لە دەست دەدەن.

مافی پەنابەرێتی وەک مافێکی دانپێدانراو لە یاسای نێودەوڵەتیدا، لە نێوان بەخشین و پێشێلکردنیدا

دالای لاما و عەبدوڵڵا ئۆج ئالان، بەنمونە.
ئاوارە حسێن.
لەسەرەتادا مافی پەنابەرێتی وەک مافێکی دانپێدانراوی یاسایی ناسێنراو لە یاسای نێودەوڵەتیدا دەناسێنین و پاشتریش باس لە بەخشینی مافی پەنابەرێتی و پێشێلکردنی مافی پەنابەرێتی دەکەین بەنمونەوە.
مافی پەنابەرێتی لە جاڕنامەو ڕێککەوتننامە یاساییە نێودەوڵەتیەکاندا:

* جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (١٠/١٢/١٩٤٨)، لە ماددەی (١٤) دا، بەم شێوەیە باس لە مافی پەنابەرێتی دەکات:
بڕگەی (١) دەڵێت: (هەر کەسێک لەبەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەدا مافی ئەوەی هەیە بە شوێن پەناگەیەکدا بگەڕێ و پەنا بباتە بەر دەوڵەتێکی تر).

۱۳۹۴ فروردین ۲, یکشنبه

Kurdien kollektiivinen kärsimys tekstin silmin

Aziz Shexani
Levätköön rauhassa viattomat uhrit 
Rauhaa teille


Miksi pahuus pääsee irti ja vaatii ihmiskunnalta henkeä? Miksi ihminen tai valtio tekee hirmutekoja toisia kohtaan? Onko ihminen ylipäätään muuttunut? Onko meillä edelleen kaikki eväät hirmutekoihin? Mikä taho pystyy poistamaan tämän ominaisuuden ihmisestä? Olemme kokoontuneet muistamaan kurdien uhreja ja erityisesti siviilejä, vapaussodassa kaatuneita miehiä ja naisia. Muistamme, että kuinka kahdeskymmenes vuosisata on kohdellut kurdeja ja missä määrin kärsimysaallot ja kärsimystulvat ovat peittäneet maa-alueen, jossa asuu valtiotonta kansa.

۱۳۹۳ اسفند ۱۵, جمعه

ووتوێژ سەبارەت بە مافی ژنان لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا

لە بەرنامەی ''تاریک و ڕوون'' کە بەرنامەیەکە سەبارەت بە پرسی ژنان ووتوێژێکیان سەبارەت بە مافەکانی ژنان لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەگەڵ پێک هێنام. کە ئەوە دەقی بەرنامەکەیە کە لە یوتیوب دابەزێندراوە.

۱۳۹۳ بهمن ۲۱, سه‌شنبه

لە (٦٩) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا

رەنگدانەوەی یاسای نێودەوڵەتی لەڕاگەیاندن‌و فەرمانڕەوای کۆماردا
ئاواره‌ حسێن*‌
کۆماری کوردستان (مهاباد) لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد لە٢٢-١-١٩٤٦ لەمەیدانی چوارچرای شاری مهاباد لەخۆرهەڵاتی کوردستان دامەزرا، لە١٧-١٢-١٩٤٦ رووخێندرا، پێشەوا قازی‌و هاوڕێیانیشی لەهەمان شوێنی راگەیاندنی کۆمار(مەیدانی چوارچرا) پاش دادگایکردنێکی نادادوەرانەو ناڕەوا لە٣١-٣-١٩٤٧ لەسێدارەدران.

۱۳۹۳ بهمن ۱, چهارشنبه

هەر کورد ئەبین

ئیبراهیم ئەحمەد

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین دڕندەی بێ ویژدان و دین

گەر قەندیل و ئاگری و شیرین یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا لە پێش موسوڵمانێتی دا لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم
 نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ کە کوردم و کوردستانیم